شاندێكی زانایان سەردانی گەرمیان دەكەن

لە میانەی سەردانێكیان بۆ دەڤەری گەرمیان سەرۆكی زانایان بە یاوەری شاندێكی باڵای مەكتەبی ته نفیزی یەكێتی زانایان رۆژی چوارشەممە بەرواری 26/6/2013  سەردانی لقی گەرمیانی زانایانیان كرد‌و، چەندین چالاكی‌و دیداریان ئەنجام دا، لە هەمان رۆژ شارۆچكەی دەربەندیخانیان بەسەر كردەوەو لە گەڵ زانایانی ناوچەكە كۆبونەوە.

دواتر بەرەو شاری كەلار بەڕێكەوتن‌و سەردانی صلاح كوێخا بەرپرسی ئیدارەی گەرمیانیان كردو، سەرۆكی زانایان رێزلێنانی یەكێتی زانایانی پێشكەش بە بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان كرد لە بەرامبەر ئەو رۆڵە گرنگەی كە گێڕاویەتی لە خزمەتكردن بە زانایانی ئایینی.

هەر لە شاری كەلار سەردانی مامۆستا محمد غێدانیان كرد، كە ماوەیەكە نەخۆشە هیوای زوو چاك بوونەوەیان بۆ خواست.

هەر لە درێژەی بە سەركردنەوەكانیاندا سەردانی زانای ئایینی مەلا یاسین عیسی حسنیان كرد.

شایانی باسە هەر یەك لە مەلا جلال خەیلانی جێگری سەرۆكی زانایان‌و شێخ عبدالباسیت بالیسانی‌و مەلا نەجمەدین وادی ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی‌و مەلا حەمەدەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی‌و شاندێكی مامۆستایانی لقی سلێمانی لقی سۆرانی زانایان یاوەری سەرۆكی زانایان بوون.

 

href=files/germiyan2662013.gif>germiyan2662013.gif border=0 width=370

 

href=files/germiyan26620132.gif>germiyan26620132.gif border=0 width=370