مەكتەبی ته نفیزی لەگەڵ لقی گەرمیان‌و ناوچەكانی یەكێتی زانایان لە كەلار كۆ دەبێتەوە

 رۆژی چوارشەممە بەرواری 26/6/2013 مەلا عبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی زانایان بە یاوەری شاندێكی یەكێتی زانایان سەردانی شاری كەلاریان كرد، لەلایەن بەرپرسی لق‌و ناوچەكان‌وئەندامانی یەكێتی زانایان پێشوازیان لێكرا، دواتر لە میانەی سەردانەكەیان لە مزگەوتی گەورەی كەلار لەگەڵا لق‌و ناوچەكانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە ئیدارەی گەرمیان كۆبونەوەیەكی فراوانیان ئەنجامدا، ئەمەو لە میانەی كۆبونەوەكەدا باس لە رۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە ناوچەكەدا كراو كارو چالاكی لق‌و ناوچەكان خرانە بەر باس‌و لێكۆڵینەوە.

شایانی باسە شاندی یاوەر پێك هاتبوو لە مامۆستا جلال خەیلانی جێگری سەرۆك‌و شێخ عبدالباسیت بالیسانی‌و مەلا نەجمەدین وادی ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی‌و شاندێكی زانایان لە لقی سلێمانی‌و سۆران.