لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا

ئه‌نجومه‌نی لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان داوا ده‌كات كه‌ وا زانایان هاولاتیان هانبده‌ن بۆ به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم كه بریاره له ٢٥¬¬_٩ئەمسال ئەنجام بدری به‌ ئازادانه‌ نوێنه‌ ری خۆیان هه‌ ڵبژێرن و دوركه‌ ونه‌ وه‌ له‌ خه‌ سله‌ تی نه‌ خوازراو ناشه‌ رعی ته‌ زویر كردن و هاوكات داواش كرا له‌ زانایان كه‌ وا بێ لایه‌ نی خۆیان بپارێزن و گوتارو هه‌ڵوێسته‌ كانیان ته‌ڕه‌فداری تێدا نه‌بێت.

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی سێ شه‌ ممه‌ رێكه‌ وتی ٢٥/٦/٢٠١٣ز ئه‌ نجومه‌ نی لقی شه‌ قلاوه‌ ی یه‌ كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی كارگێرانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسی لق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی له‌ باره‌گای لق ئه‌نجامدا سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی جه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ كرد ئینجا به‌رپرسی لق كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرده‌ وه‌ به‌ خستنه‌ رووی چه‌ند رێنماییه‌كی پێویست سه‌باره‌ت به‌ كارو چالاكی و كاری رێكخراویی دواتر چه‌ند پرسێك تاوتوێ كراو بیرورای ئه‌ندامان له‌سه‌ر وه‌رگیرا .

یه‌كه‌م: چۆنیه‌تی پێشوازیكردن له‌ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان مانگی قورئان بۆ ئه‌ م مه‌به‌سته‌ بریاردرا كه‌ شاندێكی لق و ناوچه‌ كان له‌ ده‌ ڤه‌ ره‌ كه‌ سه‌ ردانی دام و ده‌ زگا كانی حكومی و لایه‌ نه‌ سیاسی یه‌ كان بكات بۆ پێكه‌ وه‌ هاوكاربوون و هه‌ ماهه‌ نگی بۆ به‌ رزو شكۆ ڕاگرتنی ئه‌ م مانگه‌ و درووشمه‌ ئایینی یه‌ كان . 

دووه‌ م: پرسی هه‌ ڵبژاردنه‌ كانی هه‌ رێم بۆ ئه‌ م پرسه‌ ش داواله‌ زانایان كرا كه‌ وا هاولاتیان هانبده‌ ن بۆ به‌ شداری كردن له‌ هه‌ ڵبژاردنه‌ كانی هه‌ رێم و به‌ ئازادانه‌ نوێنه‌ ری خۆیان هه‌ ڵبژێرن و دوركه‌ ونه‌ وه‌ له‌ خه‌ سله‌ تی نه‌ خوازراو ناشه‌ رعی ته‌ زویر كردن و هاوكات داواش كرا له‌ زانایان كه‌ وا بێ لایه‌ نی خۆیان بپارێزن و گوتارو هه‌ ڵوێسته‌ كانیان ته‌ ڕه‌ فداری تێدا نه‌ بێت.

سێ یه‌ م:ئه‌ نجومه‌ نی لق پیرۆز بایی كرد له‌ به‌ ڕێز( مامۆستاملا صلاح الدین )كارگێری لق به‌ بۆنه‌ ی وه‌ رگرتنی بڕوانامه‌ ی به‌ كالۆریۆس وهیوایان بۆخواست بتوانی دریزه به خویندن بدابۆوه ده س هینانی بروانامه ی به رزتر .

چواره‌ م:ده‌ ست خۆشی كرا له‌ به‌ رێز م یونس باویانی كارگێری لق و به‌ رپرسی راگه‌ یاندن ستافی راكه یاندن له‌ به‌ رانبه‌ ر ئاماده‌ و چاپ كردنی ئیمساكیه‌ كی گونجاو تایبه‌ ت به‌ مانگی پیرۆزی ره‌ مه‌ زان و داواش كرا له‌ زانایانی ده‌ ڤه‌ ره‌ كه‌ به‌ ئیمساكیه‌ كه‌ پابه‌ ندبن دواترگوێگیرا له‌ راپۆرتی كارو چالاكیه‌ كانی هه ریه ك له ناوچه‌ كانی شقلاوه وبیرمام وبالیسان وهه ریروباسرمه وریكخراوی هیران و وه‌ لامی پێویستی یان درایه‌ وه‌ .

 

ڕاگه‌ یاندنی. لقی شه‌ قلاوه‌ ی یه‌ كێتی زانایان