له‌سه‌ر داوی یه‌كێتی زانایان حكومه‌تی هه‌رێمی رێزلێنانێك ده‌به‌خشێته‌ زانایانی ئایینی

به‌مه‌به‌ستی پێدانی مانگانه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مامۆستا به‌رێزه‌ ئاینیانه‌ی دوای خانه‌نیشكردنیان سود له‌ راژه‌یان وه‌رده‌گیرێت، یه‌كێتی زانایان داوای له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌ ره‌زامه‌ندی سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوه‌ نیشان بدات‌و له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانی ره‌زامه‌ندی سه‌باره‌ت به‌و داواكاریه‌ نیشانداوه‌.

 

ساڵانه‌ ئه‌و زانا ئاینیانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان ده‌گه‌یشته‌ (70)ساڵ‌و خانه‌نیش ده‌كران، له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ هاوكاریه‌كیان به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ سه‌رف ده‌كرا، به‌ڵام ساڵانه‌ ئه‌م گرێبه‌سته‌ زۆر گرفتی بۆ دروست ده‌بوو، بۆیه‌ وه‌ك رێزلێنانێك بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ زۆره‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه‌و دوای هه‌وڵاو كۆشیشی زۆری یه‌كێتی زانایان توانرا ئه‌م شێوازه‌ رێك بخرێت.

 

خۆشبه‌ختانه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ نوسراویان ژماره‌ (6115) له‌ 25/6 ره‌زامه‌ندی نیشاندا به‌ گۆرینی ئه‌م گرێبه‌سته‌ بۆ (رێزلێنان) له‌خزمه‌ت‌و ماندوبونی زانایانی ئایینی‌و ساڵانه‌ تا له‌ ژیاندا ماون بۆیان سه‌رف ده‌كرێت.

 

ئه‌مه‌و له‌ فه‌رمانه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ئاماژه‌ دراوه‌ به‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ساڵانه‌ كاری پێویست بۆ ئه‌و مامۆستا ئایینیانه‌ی ئاماده‌ن به‌رده‌وام بن له‌ سه‌ر خزمه‌ت كردن ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی تری یه‌كێتی زانایانه‌ له‌ رێی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بۆ زانایانی ئاینی.

 

به‌و بۆنه‌وه‌ پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایان له‌مامۆستایانی ئایینی خانه‌نیشكراو ده‌كه‌ین‌و، سوپاس‌و پێزانینی خۆمان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جی كردنی ئه‌و داخوازیه‌.