شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به‌ سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 25/6/2013 به‌مه‌به‌ستی ره‌وشی زانایانی ئاینی‌و قسه‌ كردن له‌سه‌ر هه‌ند ێك پرس‌و بابه‌تی گرنگ‌و په‌یوه‌ست به‌ یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ مه‌لا عبدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ یاوه‌ری شاندێكی باڵای یه‌كێتی زانایان له‌ سه‌ردانێكدا ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌، ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن مامۆستا حمدامین به‌رپرسی لقی گه‌رمیان‌و كارگێرانی لق‌و به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی ناوچه‌كانی سه‌ر به‌ لقی گه‌رمیان به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.

دواتر له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كه‌لار له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی كه‌لارو كفری‌و خانه‌قین كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان ئه‌نجامدا، كه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ رۆڵی مامۆستایانی ئایینی له‌ ناوچه‌كه‌دا كراو كارو چالاكی لق‌و ناوچه‌كان خرانه‌ به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌، ئه‌مه‌و به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێكی خسته‌ روو له‌وانه‌: ده‌ست خۆشی له‌ مامۆستایانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ كرد‌و به‌ڕێزیان گوتی: ئێوه‌ ئیمتیازو جیاوازیه‌كی زۆرتان هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵا مامۆستایانی تری كوردستان، چونكه‌ ده‌ڤه‌ری ئێوه‌ سته‌مێكی یه‌كجار زۆری به‌رامبه‌ر كراوه‌و ئێوه‌ش به‌ جوانترین شێوه‌ خزمه‌تی ده‌ڤه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ن.

پاشان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌ دانیشتنه‌كه‌دا گوتی: پێویسته‌ مامۆستایانی ئاینی زیاتر خۆیان شاره‌زا بكه‌ن له‌ زانستی سه‌رده‌م خۆیان پر چه‌كی زانست بكه‌ن، وه ‌هه‌روه‌ها گووتی: ئێمه‌ی مامۆستایانی ئاینی ده‌بێت هه‌موو كات رێگای مامناوه‌ندی بگرنه‌ به‌ر بۆ چاره‌سه‌ر كردن‌و به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌لگه‌كه‌مان، دواتریش پیررۆزبایی نزیك بوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی لێكردن‌، به‌وه‌ی ده‌بێت ئێوه‌ له‌ ره‌مه‌زان زیاتر خزمه‌تی خه‌لكی خۆتان بكه‌ن‌و، هه‌میشه‌ گه‌شبین بن به‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد، كه‌ سوپاس بۆ خودا هه‌ر له‌و رۆژه‌ی كورد به‌ شانازیه‌وه‌ باوه‌شی بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام كردۆته‌وه‌ به‌ جوانترین شێوه‌وش په‌یره‌وی ده‌كات، ئینجا مامۆستا مه‌لا عبدلا باسی له‌ هه‌ندێك له‌و كار‌و چالاكیانه‌ كرد، كه‌ له‌م ماوه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان زۆر ئیش بۆ مامۆستایانی ئاینی كراوه‌، به‌ڵینیشی دا تا بۆیان بكرێت هه‌رده‌م له‌ خزمه‌ت مامۆستایانی كوردستان دابن، كه ‌ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆكی زانایان بووه‌ مایه‌ی خۆشحالی زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌.

هه‌ر له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانایان ئیداره‌ی گه‌رمیانی به‌سه‌ر كرده‌وه،‌ دیاری رێزلێنانی یه‌كێتی زانایانی به‌خشیه‌  كه‌سایه‌تی ناسراوی ده‌ڤه‌ره‌كە به‌ریز صلاح كوێخا  سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستخۆشیه‌كی زۆری لێكرد له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ جوانه‌ی كه‌ پێشكه‌شی ئیداره‌كه‌ی ده‌كات.

هه‌ر له‌سه‌ردانی كردنی بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به‌ریز سه‌رۆكی زانایان سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا یاسین موسا‌و مامۆستا محمه‌د غیدانی كرد كه‌ ئه‌م دوو مامۆستا به‌رێزانه‌ ماوه‌یه‌كه‌ نه‌خۆشن، ئه‌وانیش دلخۆشی خۆیان به‌م سه‌ردانه‌ ده‌ربڕی‌و گووتیان: له‌ نه‌خۆشی ئێمه‌ت كه‌م كرده‌وه‌و، سوپاسی ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی زانایانی كرد. 

دواتر مامۆستا مه‌لا عبد الله سه‌رۆكی زانایان به‌ یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا حمد امین به‌رپرسی لقی گه‌رمیان‌و كارگێرانی لقی گه‌رمیان‌و سلێمانی سه‌ردانی ناوچه‌ی قه‌زای هده‌ربه‌ندیخانیان كردو له‌گه‌ل مامۆستایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان ئه‌نجام داو، گوێیان گرت له‌ پێشنیار‌و داواكاریه‌كانی مامۆستایانی ئاینی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌. مامۆستایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش زۆر خۆشحاڵبوون به‌م سه‌ردانه‌ی زانایان بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان.

 

شایانی باسه‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و شێخ عبد الباسیت بالیسانی‌و مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین وادی  ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و مامۆستا خالید مه‌له‌كی به‌رپرسی لقی سۆران‌و  مامۆستا مه‌لا عه‌تا پێنجوینی ‌و مامۆستا مه‌لا عه‌باس ‌و مامۆستا عبد الحمید ره‌باتی له‌ لقی سلێمانی‌و مامۆستا ته‌یب زیاره‌تی به‌رێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی زانایان‌و ژماره‌یەك له‌ مامۆستایانی ئاینی یاوه‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بوون له‌ م سه‌فه‌ره‌.