لقی سۆران بەشداری سیمینارێكی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

لەهۆلی بۆنەكانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران سەرلەبەیانی 26/6/2013چوارشەممە شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان كەپێكهاتبوو لەئەندام وكارگێرانی لق‌و بەرپرسی ناوچەكانی سۆران ودیانای یەكێتی زانایان ،بەشداری كرد لەسیمینارێكی تایبەت بەرۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان ،كەسەنتەری زانایان بۆرۆشنبیری ئاینی بەمەبەستی هۆشیاری ودەرخستنی زیان ومەترسیەكانی ئەوجۆرە مادانەبۆهەریەك لەبەرێزان (دكتۆرمادح محمد بەرزێوەی و،دكتۆرمقصوداسماعیل بەرێوەبەری تەندروستی سۆران و،دكتۆر علی تەتەربەرپرسی لقی 10ی پارتی‌و،كاك علی بەرێوەبەری هۆبەی سۆرانی بەرەنگاربونەوەی مادەهۆشبەرەكان ) سازكردبوو.كەتیایداكۆمەلێك بابەتی بەسودلەوبارەوە پێشكەشكران‌وچەندین دیاریش لەلایەن سەنتەرەوە بەسەرژمارەیەك مامۆستای ئاینی دابەشكران كەرۆلی بەرچاویان هەبوە لەگوتارەكانیان سەبارەت بەهۆشیاركردنەوەی هاوولاتیان لەمەترسیەكانی مادە هۆشبەرەكان.