لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەندیخانەی هاوچەرخی سۆران بەسەر دەكاتەوە

راگەیاندنی لقی سۆران

پێش نیوەرۆی 30/6/2012 یەك شەممە شاندێكی لقی سۆران بەسەرۆكایەتی مامۆستامەلاخالد مەلەكی بەرپرسی لق ‌و یاوەری مەلاوەیسی مەلاسەعیدبەرێوەبەری ئەوقافی سۆران سەردانی بەندیخانەی هاوچەرخی سۆرانیان كردولەلایەن بەرێزهاواریحی ئەرگۆشی بەرێوەبەری بەندیخانەوكارمەندەكانەوە بەگەرمی پێشوازی كران،

لەسەردانەكەدارەوشی تەندروستی و چۆنیەتی ژیان وگوزەرانی بەندیەكان خرایە بەرباس و،شاندەكەدوای بەسەركردنەوەی سەرجەمی هۆلەكانی بەندیخانەكە سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردبەمەبەستی پێشكەشكردنی ئەوجۆرە خزمەتگوزاریە لەسنورەكە ،كەلەڕاستیدابوەتەجێگای خۆشحالی هاوولاتیانی سنورەكەو بەتایبەتیش كەدیزاینی بەندیخانەكە بەشێوەیەكی هاوچەرخانەو سەردەمیانەی پڕخزمەتگوزاریەوە دروستكراوەو بوەتەمایەی كارئاسانی بۆبەندیەكان وخاوەنەكانیان لەسنورەكە،

شایەنی باسە شاندەكە چەندین خەلاتی لەپەرتوكی ئاینی بەسوودپێشكەش بەپەرتوكخانەی بەندیخانەكەكردكەبوە جێگەی سوپاس وپێزانینی بەرێوەبەرایەتی و بەندیەكانی بەندیخانەكە.