ناوچەی هەورامانی زانایان هەڵبژێردرا

ئەمڕۆ شەممە بەرواری 29/6/2013 لە مزگەوتی گەورەی خورماڵ بە ئامادەبونی نوێنەرانی مەکتەبی تەنفیزی م.شێخ بها‌ء الدین شێخ محی الدین وە م.نجم الدین وادی وە م.شێخ غازی بەرپرسی لقی شارەزوور و جێگری لق و کارگێڕانو بەرپرسی ناوچەی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی 17 مامۆستای سنوری ناوچەی هەورامان لە کۆی 19 مامۆستا لە کەشوهەوایەکی ئازاددا لەو 7 مامۆستاییەی کە خۆیان کاندید کردبوو وە ئەم مامۆستایانە زۆرینەی دەنگەکانییان بەدەستهێنا:

           1.سەروەت حمەمراد       بەرپرسی ناوچە

           2.علی طاهر میكه          کارگێڕ

           3.ملک سعید سابق         کارگێڕ

           4.لوقمان صادق            کارگێڕ

 دوای خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز پاشان م.غازی بەخێرهاتنی میوانەکانی کردو وە ڕونکردنەوەیەکی لەسەر پێکهێنانی ناوچەکە دا پاشان م.شێخ بها‌ء الدین بەناوی مەکتەبی تەنفیزییەوە بەخێرهاتنی میوانەکانی کردو ڕونکردنەوەیەکی دا لەسەر پێکهێنانی ناوچەکە پاشان دەنگدان دەستی پێکردو تیروپشک کراو ئەنجامەکەی بەو شێوەی سەرەوە ئەنجامدرا.