شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی ناوچه‌ی سیملانی (پ.د.ك) ده‌كات

رۆژی 2/7/2013 شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان كه‌ پێكهاتبوو له‌ مامۆستا مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید‌و مامۆستا مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و مامۆستا مه‌لا رسول گه‌زنه‌یی به‌یاوه‌ری مامۆستا یوسف احمد تێبینه‌ری ئه‌وقافی چۆمان‌و مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی به‌رپرسی ناوچه‌ سه‌ردانی ناوچه‌ی سمیلانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد.

 

له‌ دانیشتنێكدا وێڕای ئاراسته‌ كردنی په‌یامی پیرۆزبایی ته‌ئكید له‌ هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری هه‌ردوولا كرایه‌وه‌‌و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌هه‌ردوولاش تاوتوێ‌ كرا.

 

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ هه‌ڤاڵ ئاسۆ به‌رپرسی ناوچه‌ی سمیلانی پارتی وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕینی به‌و سه‌ردانه‌، تیشكی خسته‌ سه‌ر رۆڵ‌و پێگه‌ی مامۆستایانی ئایینی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌ڵێنی هاوكاری هه‌ماهه‌نگی بۆ هه‌ر كارو هه‌نگاوێكی په‌یوه‌ست به‌ زانایانی ئایینی له‌ سنووره‌كه‌ نیشان دا.

 

دواتر شانده‌كه‌ سه‌ردانی كه‌سایه‌تی سنووره‌كه‌ به‌رێز مامۆستا مه‌لا ته‌ها رۆستاییان كرد‌و وێڕای له‌ نزیكه‌وه‌ هه‌واڵ پرسین، ته‌ئكیدیان له‌ رۆڵی به‌ڕێزیان كرده‌وه‌ له‌ خزمه‌ت كردن‌و خه‌مخۆریه‌وه‌، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ مامۆستای ناوبراو خۆشحاڵی خۆی به‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ ده‌ربڕی.