لقی سلێمانی زانایان ئامادەی رێورەسمی ئاڵوگۆڕی ناحیەی بەكرەجۆ دەبێت

ڕاگەیاندنی لق / ملا محمد كەڵكە سماقی

بە مەبەستی بەشداریكردن لە ئاڵوگۆڕكردنی بەڕێوبەری ناحییەی بەكرەجۆ ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 30/6/2013  بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی بەرچاو لە ڕیشسپی و پیاوماقوڵ و بەرپرسانی حیزبی وحكومی ناوچەكە شاندێكی زانایان كە پێكهاتبون لە بەڕێزان مامۆستا حمید ڕەباتی و ملا عباس خدر و ملا محمد كەڵكە سماقی بەشداریان كرد لە ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕكردنی بەڕێوەبەری ناحیەكەو، لە دانیشتنێكدا بەڕێز كاك ئاوات قائیمقامی قەزای مەركەز سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بە ئامادەبوونی شاندی زانایان و، ڕاشیگەیاند كە هەردەم زانایان ئامادە بوون بۆ هاوكاری و هەماهەنگی دەزگا حوكومییەكان، هەر لە دانیشتنەكەدا هەردوو بەڕێزان كاك ئومێد بەڕێوەبەری پێشوی ناحییەكە و بەڕێز كاك لوقمان تەڕەماری بەڕێوەبەری تازەی ناحییەكە سوپاسی خۆیان دەربڕی بە ئامادەبوونی شاندی زانایان و ڕایانگەیاند كە لقی سلێمانی زانایان هەمیشە هاوكارو پشتیوان بوون بۆ بەرەو پێشچونی كارە ئیدارییەكانی ناوچەكە.

لە كۆتاییدا شاندی زانایان پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری تازەی ناحیەكە كردو دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەری پێشوی ناحییەكە كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن پاشان شاندەكەی زانایان بەڕێزەوە بەڕێكران .