سەرۆكی زانایان پێشوازی لە چەند مامۆستا‌و قوتابیانی دواناوەندی ئیبنو ئادەم دەكات

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 3/7/2013 شاندێكی دواناوەندی ئیبنو ئادەمی ئیسلامی لە سۆران سەردانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد.

مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی زانایان بە گەرمی پێشوازی لێكردن‌و، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، ئەم هەنگاوەی سەردانیكردنیشی بە هەنگاوێكی پیرۆزی زانستی دایە قەڵەم‌و، پشتیوانی یەكێتی زانایانیشی بۆ پرۆسەی خوێندن بەتایبەتی خوێندنی ئایینی دەربڕی.

مامۆستا پێشەوا بەڕێوەبەری دواناوەندی‌و مامۆستا‌و قوتابیانی هاوڕێی سوپاسی سەرۆكی زانایانیان كرد بۆ ئەم پێشوازییە‌و ئەم كارانەیان بە كاری باش‌و پیرۆز وەسف كرد.

شایانی باسە وێڕای قوتابیەكان، هەر یەك لە مامۆستا مەلا یونس گرتكی‌و مامۆستا مەلا كرێكار بادلی یاوەری بوون.