لقی چەمچەماڵ كۆبونەوە یەكی بە رفراوان ئەنجام دەدات

راگەیاندنی لق: مەلامژدە شوانی

 

هاوكات لەگەڵ نزیك بونەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا سە رلە بە یانی رۆژی پێنج شەممە بەرواری 4/7/2013 بە سە ر پەرشتی مامۆستا شێخ وە هاب سە نگاوی بەرپرسی لق، لقی چەمچەماڵی یە كێتی زانایان كۆبونە وە یە كی بە رفراوانی بە ئامادە بونی سەرجەم كارگێرو ئە ندامانی لق و كارگێرانی ناوچە كان و لیژنەی فە توا بە ئەنجام گە یاند ، ئەمەو لەو كۆبونەوە یەدا چەندین خاڵ و تە وە ری گرنگ تیشكی خرایە سەرلە وانەش :

1 -خۆئامادە كردن و پێشوازی كردنی مانگی پیرۆزی رەمەزان وهەڵسانی مامۆستایانی ئاینی بەباشترین رۆڵ و خزمەتی پێویست بەخەلكی موسڵمانی سنورەكە.

2- چركردنە وە ی وتاری ماموستایان لەمانگی رە مەزاندا لە سە ر بابە ت و تە وە رە كانی تایبەت بە ومانگەپیرۆزە وە.

3- هەماهە نگی كردن لەگەڵ كە ناڵەكانی راگە یاندن و ئیدارەی قە زاو بەرێوە بەرایە تی ئەوقافی گەرمیان.

هەر لە وكۆبونە وە یەدا ئامادە بوان بە مە بە ستی تۆكمە كردنی رۆڵ و كاریگەری لق و خزمە تی زیاتری چینی زانایان چە ندین پێشنیارو داخوازی گرنگیان پێشكەش كرد وگفتو گۆو شی كردنەوەی پێویستی بۆ كرا.