مامۆستا حەمزە خەلیفە باس لە كارو چالاكیەكانی لیژنەی فەتوای لقی چەمچەماڵ دەكات

راگەیاندنی لق: مەلامژدەشوانی

لە میانەی كۆبونەوە بەرفراوانەكەی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان رۆژی پێنج شەممە 4/7/2013 مامۆستا حەمزەخە لیفە ئەندامی لیژنەی فەتوای لق تیشكی خستە سەر كارو چالاكیەكانی لیژنەی فەتوا لە ماوەی شەش مانگی رابردووی ئە مساڵدا، ئاماژەی دا كە لەو ماوە دا نزیكەی (400 )كێشە روی لە لیژنەكەیان كردوە، كە لە و ژمارە یە دا (80 )كێشەی تە لاقی تێدابوە، هەروەها نزیكەی (90) كێشەی میرات و (50) كێشەی زە وی وزار هاتۆتەلایان، جگە لە بە شداری كردن لە چەندین ئاشتەوایی كێشەی كۆمەڵایەتیدا، جێی ئاماژە بۆ كردنە كە لیژنەی فە توای لقی چەمچەماڵ لیژنەیەكی دیار‌و بەرچاوە بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان‌و چارەسەركردنی گرفت‌و ئاریشەكانیان، تا ئیستا چەندین جار دەستخۆشی و سوپاس نامەی لە لیژنەی باڵای فەتوای كوردستانەوە بۆ هاتوە.