سه‌رۆكی زانایان داوا له وتاربێژانی كوردستان ده‌كات مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان بۆ فه‌توادان به‌كارنه‌هێنن.
له‌و باره‌وه له لێدوانێًكی بۆ ماڵپه‌ڕی (زانایان) مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان: داوا ده‌كات، كه وتاربێژه به‌ڕێزه‌كانی كوردستان مینبه‌ری مزگه‌وت بۆ وشیاركردنه‌وه‌و، لایه‌نی ئیمانی‌و خواناسی به‌كاربێنن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی وشیار بكه‌نه‌وه، چونكه مینبه‌ری مزگه‌وت جێگه‌ی فه‌توادان نییه، ته‌نها ئه‌گه‌ر فه‌توایه‌كی ره‌سمی هه‌بێت، وه‌ك (رێژه‌ی زه‌كات‌و سه‌رفیتره)و یان هه‌ر فه‌توایه‌كی گشتی كه به ره‌سمی ده‌ربچێت، به‌ڵام به‌كارهێنانی مزگه‌وت بۆ فه‌توادان به‌تایبه‌تی كه فه‌توایه‌كه ره‌سمی نه‌بێت، له جێگه‌ی خۆی نییه.
له درێژه‌ی قسه‌كانی گووتی: مامۆستایانی ئایینی جێگه‌ی رێزی ئێمه‌ن، هه‌ر فه‌توایه‌ك كێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌بوو، یان روونكردنه‌وه‌یان ویست، ئه‌وه ده‌توانن بێنه سه‌ردانی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان‌و، له‌وێ فه‌توا وه‌ربگرن، یان روونكردنه‌وه بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ گرفتێ: نه‌بین له مه‌سه‌له‌ی فه‌توادان.
|