چه‌ند چالاکیه‌کی لقی ڕانیه‌

ڕاگه‌یاندنی لق /

به‌رواری (1-7-2013) لقی ڕانیه‌ کارنامه‌ی ڕه‌مه‌زانی پێشکه‌ش به‌ جێنشینی هه‌رێمی ڕانیه‌ کرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕه مه‌زاندا جێبه‌جێ بکرێن که‌له‌ حورتمه‌تی ڕه‌مه‌زانه‌ داخستنی مه‌ی فرۆشی دوورکەوتنه‌وه‌ له‌ خواردن و ڕوتی ژنان له‌ بازاڕ و دام و ده‌زگا کاندا، له‌ هه‌مان کاتدا ئاساییش و وتار بێژانیشی لێ ئاگادارکرایه‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها سه‌ر له ‌به‌یانی (4-7-2013) شاندێکی لق له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین به‌شداری کرد له‌ کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی کانی شینکه‌ له‌ به‌ری مه‌رگه‌ که‌ به‌ڕێز (م-عبدالله‌)ی به‌رپرسی لق و مامۆستای ده‌روه‌کۆترێ سه‌رپه‌رشتیاری لقی ڕانیه‌و پشده‌ر وته‌یان هه‌بوو له‌ ئاهه‌نگه‌که‌دا.

هه‌رهه‌مان ڕۆژ لقی ڕانیه‌ پێشوازی له‌ فڕاکسۆنی په‌رله‌مانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کردکه‌ سه‌رله‌به‌یانی سه‌ردانی لقی ڕانیه‌یان کردبوو به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌ نگی زانایان له‌گه‌ڵ فڕاکسۆنه‌کانی په‌رله‌مان بۆ خزمه‌تی ئایین و خاک و نیشتیمان له‌ ئێستاوداهاتودا