لقی گەرمیان كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامداو ئامادەكاری بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەستپێكرد

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە بەرواری 4/ تەموزی / 2013 بەسەربەرشتی مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان و ئامادەبوونی جێگرو كارگێڕو ئەندامانی لق و بەرپرسی لێژنە ناوچەكانی سەربەلق لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونەوەی مانكانەی فراوانی خۆی ئەنجامداو سەرەتای كۆبونەوەكە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پی َ كردوو پاشان لێپرسراوی لق تیشكی خستە سەر كارو چالاكیەكانی یەكێتی زانایان لەو ماوەیەداو دواتریش جەند خاڵێك گفتوگۆی لەسەر كرا ... لەتەوەریكی كۆبونەوەكەدا باس لە سەردانی شاندی سەرۆكایەتی زانایان كراو سوباسی هەڵوێستیان كرا دەربارەی لقەكەیان و لەهەمانكاتیشدا كۆبونەوە سوپاسی هەموو زانایانی ئاینی دەڤەرەكەی كرد بۆ ئەو پێشوازی یە گەرمیان و ئامادەبونیان لە دەمی سەردانی شاندی ناوبراودا ... لەتەوەریكی دیكەی كۆبونەوەكەدا باس لەو فتەواو ڕێنماییانە كرا كە لە ڕێگەی مەكتەبی تەنفیزی بەڕێزەوە گەشتۆتە لقەكان و گرنگی پابەندبون پێیانەوە دووپاتكرایەوە ...

بەشێكی كبونەوەكەش تایبەت كرابوو بە ئامادەكارییەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزو لەوبارەیەوە ئاماژە بەوەكرا كە سوپاس بۆخوا هەموو ئامادەكارییەك كراوە و پێویستی بەدەمەوەهاتنی لایەنە پەیوەندیدارەكان جەختی لی َ كرایەوە

لەبارەی ئامادەكارییەكانی لقەكەیان بۆمانگی ڕەمەزانی پیرۆز مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری لێپرسراوی لقی گەرمیان تایبەت بەسایتی زانایان گوتی (ئێمە وەكو ئەركی هەمیشەییمان ساڵانە لەگەڵ نزیكبونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز كۆمەڵێك ڕێوشوێن دەگرینە بەر بۆ ئەمساڵیش لەڕێگەی نوسراوێكی فەرمیەوە كۆمەڵێك پێشنیارمان ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان كردووە كە خۆی لە ڕێزگرتنی ئەومانگە ئەبینێتەوە و چاوەڕوان دەكەین گشتاندنی بۆبكرێت بۆ گشت قائیمقامیەت و ناحیەكان ، هەروەها نوسراوێكیشمان ئاراستەی پێش نوێژو ووتارخوێنە بەڕێزەكانی سنورەكە كردووە كە كۆمەڵێك ڕێنمایی لەخۆ دەگرێت هەروەها بەهەماهەنگی تەلەفزیونی ئایندە لەگەرمیان و ڕادیویكانی سنورەكە توانیومانە كۆمەڵێك ووتاری ئاینی و پەروەردەیی بەپێز تۆمار بكەین ..)