كەلار : لە مەراسیمێكی شایستەدا مزگەوتی دایك كرایەوە

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

سەرلەئێوارەی ڕۆژی دوو شەممە 8/7/2013 بەئامادەبونی بەڕێز كامیل حاجی علی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی و مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و ژمارەیەكی بەرچاو لە زانایانی ئاینی و بەرپرسانی ئەوقاف و كەسایەتی و موسوڵمانانی شارەكە لەمەراسیمێكی شایستەو شكۆداردا مزگەوتی دایك لە گەرەكی كۆرانی شاری كەلار كرایەوە

سەرەتای مەراسیمەكە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پێكردوو پاشان لە ووتەیەكدا حاجی كامیل وەزیری ئەوقافی هەریم پیرۆزبایی و خۆشحالی خۆی گەیاندە ئامادبوانی مزگەوتەكەو دەستخۆشی ئاراستەی دروستكەرانی مزگەوتەكردوو هیوای خواست ببێتە مەڵبەندێكی ئاینی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری بۆ شارەكە

پاشان ووتاری یەكێتی زانایان لەلایەن مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری یەوە خوێنرایەوەو وێڕای پیرۆزبایی داوای لە دانشتوانی گەڕەكەكە كرد بە پەرستشەكانیان زیندوێتی مزگەوتەكە ڕاگرن

پاشانیش جەندین ووتارو برگە پێشكەش كران كە هەموویان گوزارشت بون لە پیرۆزی و رۆڵی مزگەوت لە كۆمەڵگەی كوردیدا