بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە لقی چەمچەماڵ خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە كۆمەڵێك كەسایەتی

سەرلەبەیانی رۆژی سێ‌ شەممە رێكەوتی 9/7/2013 لەمەراسیمێكی شایستەدا و هاوكات لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا، بەئامادەبونی ژمارەیەكی زۆر لە زانایانی ئایینی و كەسایەتی و بەرپرسی دام ودەزگاكانی حیزبی و حكومی و كە ناڵەكانی راگەیاندن، لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە (30) كەسایەتی لە سەرجەم چین و توێژە جیاوازەكان، كە لە رابردوودا هەڵویستی جوان و جوامێرانەیان هەبوە لە بەرامبەر چینی زانایان و هاوكارو پشتیوانی لقی چەمچەماڵی زانایان بوونە.