لقی شارەزور و چەند چالاكییەك

1.      سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 4/7/2013  لە بارەگای لق كۆبونەوەی ئاسایی مانگانە ئەنجامدرا پاش خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز بەرپرسی لق م شێخ غازی لەسەر ئەم تەوەرانە دوا:

أ.پێشوازی و پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و خۆ ئامادەكردن بۆی. ب.چالاكییەكانی لق.

ج.نوسراوو ڕاسپاردەكانی بەڕێز مەكتەبی تەنفیزی.

وە بە خوێندنەوەی چالاكی و ڕاو سەرنجی ناوچەكان كۆتایی بە كۆبونەوەكە هات.

2.      كردنەوەی مزگەوت :نوێنەرمان بەرپرسی ناوچەی تانجەرۆ م عبدالرحیم قوربانی ڕۆژی شەممە سەعات 4ی پاش نیوەڕۆ  ئامادەی مەڕاسیمی كردنەوەی مزگەوتی {حاجی أبوبكر}بوو لە عەربەت.

3.      ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 7/7/2013 شاندێكی لق  م غازی و م  عبدالحمید و م عبدالرحیم بە مەبەستی پیرۆزبایی لە {كاك حسن حاجی محمود} وەك بەرپرسی نوێی  ناوەندی كۆمەڵایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەگەرمی پێشوازی كراین و باس لە كاری هەردوولا كرا كە خزمەتە بە كۆمەڵانی خەڵك و چارەسەری كێشەكانییان.

4.      سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بەرواری 8/7/2013 بەشداری كۆبونەوەی بەرفراوانی مامۆستایانی سنوری ناوچەی سیدصادق كە ناوچە سازیدابوو پاش خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز  بەڕێز م شێخ غازی دوای بەخێرهێنانی ئامادەبووان وە پیرۆزبایی كردنی  هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز  سڵاو و ڕێزی  م عبدالله ی سەرۆكی زانایانی گەیاند وە دوای ئەوە باس لە خۆئامادەكردن كرا بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز وە مامۆستایان ڕۆڵی خۆیان ببینن لە هەموو بوارەكانی ڕاگەیاندندا كە بۆیان دەڕەخسێت وە ڕەچاوی گییانی  تەبایی و برایەتی و ئاشتی  بكەن لە وتارەكانییاندا.

5.      وە پاش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ بەشداری كردنەوەی مزگەوتی {ئیمامی عەلی} بووین لە گوندی كانی كەوەی چوخ نزیك هەڵەبجەی تازە بە وتارێك لەلایەن بەڕێز بەرپرسی لقەوە كە تییایدا دەست خۆشی لەو خێرخوازانە كرد كە بوونە هۆی دووبارە دروستكردنەوەی ئەو مزگەوتە وەباسی لە گرنگی ڕۆڵی مزگەوت كرد لەئیسلامدا.

 

6.      دوای عەسری هەمان ڕۆژ سەردانی تەكێی شێخ بابە عەلیمان كرد لە هەڵەبجەی تازە لەلایەن بەڕێزییانەوە بە گەرمی پێشوازی كراین و باس لە نزیكبونەوەی مانگی ڕەمەزان كراو ڕۆڵی مامۆستایان لەو بووارەدا.