ناحیەی سەرقڵا: لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان سەردانی مامۆستا مەلا محمد نجم الدین دەكات

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

بەمەبەستی بەخێرهێنانەوەی لە سەفەری پربەرەكی عومرە رۆژى 14/7/2013 شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە ناحیەی سەرقەڵای سەربە شاری كفری سەردانی مامۆستا مەلا محمد نجم الدین صابر یان كردوو بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازی كران

شاندی لق خۆشحاڵی خۆیان بۆ بەسەلامەت گەڕانەوەی مامۆستای ناوبراو دەربڕی و ئومێدیان خواست پەرستشەكانی مامۆستا لای خوا قبوڵ كرابێت و نزاو پاڕانەوەكانیشی بۆ موسوڵمانان و خاك و نیشتمانەكەی گیرا بووبێت ... لەبەرامبەریشدا مامۆستا مەلا محمد خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی شاندی لق دەربڕی و سوپاسی لقی زانایانی كرد كە هەمیشەو هەمووكات پەرۆش بوون بۆ بەدەمەچون و بەسەركردنەوەی مامۆستایانی ئاینی سنورەكە .