چه‌ند چالاکیه‌کی لقی ڕانیه‌ له‌ ڕه‌مه‌زاندا

 

1_ به‌رواری(10/7/2013) یه‌که‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان پێشوازیکرد له‌ به‌ڕێز (م.مهدی) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ئیسلامی ئێواران له‌ ڕانیه‌ ، که‌ جه‌نابیان داوای پشتگیریه‌کی کرد بۆ کردنه‌وه‌ی مدرسه‌یه‌کی تری ئایینی له‌ ڕانیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یمانگا قوتابیه‌کانی له‌ ڕێی ئه‌م قوتابخانانه‌ دابین بکات ، به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ لقیش پشتیوانی خۆی ده‌ربڕی.

     2_ به‌رواری (13/7/2013) شاندێکی لق به‌شداری کرد له‌ ئێواره‌ خوانێک که‌ به‌ڕێز کاک حاجی کورده‌ ئه‌نجامی دابوو بۆ چه‌ند که‌سایه‌تی و زانایانی ئایینی ، له‌ ئێواره‌ خوانه‌که‌دا ، زانایان داوایان له‌ کاک ئاکۆی عباس اغا کرد که‌ پشتیوانی خۆی ده‌ربڕی بۆ کردنه‌وه‌ی به‌شێکی ئایینی له‌ زانکۆی ڕاپه‌ڕین که‌ ئاماده‌کاری ته‌واوی بۆ کراوه‌ .
    3_ به‌رواری (14/7/2013) لقی ڕانیه‌ ده‌نگی خۆی خسته‌ گه‌ڵ ئه‌و زانایانه‌ی که‌ داوای ئه‌وه‌یان کردبوو هه‌ر ئه‌م ساڵ له‌ زانکۆی ڕاپه‌ڕین به‌شێکی ئایینی بکرێته‌وه‌ ، شایه‌نی باسه‌ ئه‌م داواکاریه‌ به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ند به‌ر پرسێکی ناوچه‌که‌ خرایه‌ به‌رده‌ستی به‌ریز ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆکی په‌رله‌مان که‌ به‌سه‌ردانێک گه‌یشتبوو ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین .


     4_ به‌رواری (15/7/2013) شاندێکی لق سه‌ردانی ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕینی کرد و باسی له‌و گیر و گرفتانه‌ی کرد که‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا دێته‌ ڕێی پێش نوێژ و ووتار بێژان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا ، تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ناو سه‌له‌فین و گرفت له‌ مزگه‌وته‌کان دروست ده‌که‌ن هه‌ولدرا ریگه‌ چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م پیشیلکاریانه‌ دابنرێ.