مامۆستا مەلا زبێر خدر روستایی كۆچی دوایی كرد

شەوی رابردوو لە دوازدەی رەمەزانی 1434ی كۆچی بەرامبەر  20/21-7-2013 مامۆستا مەلا زبێر روستایی لە تەمەنی نزیك 70 ساڵی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا مەلا زوبێر مامۆستایەكی دیار بوو، كە لە زۆربەی مزگەوتەكانی سنووری باڵەكایەتی‌و هەروەها لە هەولێریش پیشەی مەلایەتی بەجێگەیاندوو، هەروەها لە رووی نەتەوەییشەوە كەسێكی كوردپەروەر بووە.

بەن بۆنەوە بە ناوی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانەوە پرسە‌و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا دەكەین‌و، لە خوای گەورە داوكارین بە میهرەبانی خۆی بیبوورێت‌و بە بەهەشتی شاد بكات‌و، سەبووری خانەوادەكەشی بدات.