تكایە مزگەوت‌و دروشمە ئاینیەكان مەخەنە ناو ریكلامی هەڵبژاردنەوە

لە سەرووبەندی هاتنی وادەی ریكلامكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان نزیك دەبینەوە، بەمەش كۆمەڵە رێوشوێنێك یان پێگەیەك هەیە پێویستە پارێزگاریان لێ بكرێت‌و نەخرێنە ناو پروپاگەندەی هەڵبژاردنەوە، بەتایبەتی ئێمە وەك یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوا لە هەموو لایەنە سیاسیەكان دەكەین مزگەوت‌و شوێنە ئایینیەكان‌و پیرۆزی‌و دروشمە ئایینیەكان وەك كەرەستەی هەڵبژاردن بەكارنەهێندرین‌و، دەست بە سەربەخۆیی ئەم شوێنانەوە بگیرێت، چونكە ئەمانە شوێنی گشتی‌و پیرۆزن، خزاندنیان بۆ نێو ریكلامی هەڵبژاردن زیانگەیاندنە بەم پێگانە‌و بچووكردنەوەی ئەم شوێنە پیرۆزانەن، لە بری ئەوە چاكتر وایە كێبڕكێ‌ لەسەر پرۆژەی خزمەتگوزاری‌و ئاوەدانكردنەوە‌و گوزەرانی خەڵك بكرێت، دەخوازین كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژلردنەكان و وەزارەتی ئەوقافیش ئیجرائاتی خۆيان هەبێت لە هەر سەرپێچییەك ئەنجام بدرێت.