لقی سۆرانی یەكێتی زانایان پێشوازی لەمەلبەندی 8ی سۆرانی كۆمەلی ئیسلامی دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

پێش نیوەرۆی 21/7/2013بەئامادەبوونی بەرێزمامۆستامەلاخالدمەلەكی بەرپرسی لق وكارگێرو ئەندامان، لقی سۆرانی یەكێتی زانایان پێشوازی كرد لەشاندێكی مەلبەندی 8ی سۆرانی كۆمەلی ئیسلامی ،

ئەمەولەدیدارێكی نێوانیاندا هەل ومەرجی سیاسی ئەمرۆی كوردستان وپەرۆشبوون بۆبەرەوباشتركردنی بارودۆخەكەو،چۆنیەتی خۆئامادەكردن بۆهەلبژاردنی داهاتوو، قسەو باسی لێوەكراو،هەروەهاهەماهەنگی و پتەوكردنی پەیوەندی نێوانیان لەپێناو بەرەوپێشبردنی بواری ئاینی لەكوردستان و،كاركردن لەپێناو ئامانجێكی ڕاستەقینە بۆگەیشتن بەدواقۆناغی دەستكەوتەكان، بەشێكی تری گفتوگۆی دانیشتنەكەی هەردوولابوو،

شایەنی باسە شاندەكەی مەلبەندی 8ی كۆمەلی ئیسلامی لەهەریەك لەبەرێزان مامۆستا مەروان گەلالی بەرپرسی مەلبەندو، مامۆستا مسلم ڕایەتی و، مامۆستاسیامەند پیرۆمەری و،مامۆستازاناپیرۆمەری كارگێرانی مەلبەند پێكهاتبوو.