لقی ڕانیه‌ کۆبو‌نه‌وه‌ی مانگانه‌ و چالاکیه‌ک

ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه‌/

وه‌ک هاوخه‌می بۆ زانایان و به ‌به‌رز سه‌یرکه‌دنی پله‌ی زانایان به‌رواری (21/7/2012) شاندێکی لقی ڕانیه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی (م.عبدالله)ی زه‌نگڵ به‌شداری کرد له‌ پرسه‌ی مامۆستای کۆچ کردوو مامۆستا مه‌لا زوبێر خوا به‌ به‌هه‌شتی شاد بکات که‌ پرسه‌ی
 خوا لێخۆشبووله‌شاری هه‌ولێربه‌رێوه‌ چوو.

   (انا لله وانا الیه راجعون)

     به‌رواری(25/7/2013) لقی ڕانیه‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م کارگێر و به‌رپرسی ناوچه‌کان کۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا که‌ ئه‌م خاڵانه‌ی تێدا خرانه‌ ڕوو ...
    1. گرنگی دان به‌ ئه‌رکه‌کان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا و حورمه‌تی خه‌ڵک له‌و مانگه‌دا .

    2. په‌رۆشی بۆ ڕه‌وشی ئێستای سوریا و میصر و عێڕاق که‌ به‌ناڕه‌حه‌تیدا تێده‌په‌ڕێت.

    3. هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی که‌ که‌س نه‌توانێ بێڕێزی به‌ زانایان بکات.

    4 وروژاندنی ژینگه‌ پارێز تا بتواندرێ مه‌یخانه‌کانی ناوشار دور خرێنه‌وه‌ - ئه‌مه‌ و کۆبونه‌وه‌که‌ سه‌رکه‌وتوانه‌ کۆتایی پێهات.

     هه‌ر هه‌مان ڕۆژ ئێواره‌که‌ی شاندێکی لق له‌ گه‌ڵ لیژنه‌ی فه‌توا به‌ شداریان کرد له‌ ئێواره‌ خوانێک که‌ کۆمه‌ڵه‌ی ژینگه‌ پارێزی ئاماده‌ی کردبوو به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که‌ زانایان ئاگادار بکات که‌ زیاتر له‌ووته‌کانیاندا پشتیوانی ژینگه‌ پارێزی بکه‌ن.