لقی سۆران ئامادەی سیمینارێكی تایبەت بەژینگە دەبێت

راگەیاندنی لقی سۆران

ئێوارەی 24/7/2013 لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەسەرۆكایەتی بەرپرسی لق بەرێزمەلاخالدمەلەكی، لەخواردنگەی كۆشكی ئاراس لەقەزای سۆران بەشداریكرد لەسیمینارێكی تایبەت بەژینگە،كەدەستەی پاراستن‌و چاككردنی ژینگەی كوردستان بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بۆژمارەیەك مامۆستای ئاینی سنورەكە رێكیخستبوو.

شایەنی باسەلەدوای خوێندنەوەی چەندئایەتێك لەقورئانی پیرۆز ،هەریەكە لەبەرێزان مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران‌و،هەروەهاحاكم جمال سەرۆكی دەستەی پاراستن‌و چاككردنی ژینگەی كوردستان‌و،م مەلاعەبدولڵا ئەحمەد شێركاوەی بەرپرسی ناوچەی چۆمانی یەكێتی زانایان، وتاریان پێشكەشكرد‌و،تیایدابەرێزیان تیشكیان خستە سەرگرنگی پاراستنی ژینگەوچۆنیەتی بایەخدانی ئیسلام بەوبوارەو، هەروەهابەرزنرخاندنی رۆلی وتاربێژان‌ومامۆستایانی ئاینی بەگشتی سەبارەت بەپاراستنی ژینگەبەشێكی تری وتارەكەیان سەبارەت بەدروستكردنی هۆشیاری تاكی كوردبۆباشتركردن وئاگابوون لەپاراستنی ژینگەی كوردستان لەپێناوبەرجەستەبوونی ژیانێكی تەندروستربەوهۆیەوە.

دواتر چەندخەلاتێك بەوبەرێزانە بەخشرا كەچالاكیان لەوبوارەوە نواندوە ،هەرلەدوای كۆتای هاتنی سیمینارەكەش لەسەرئەركی بەرێوەبەرایەتی ژینگە ئێوارە خوانێك وفتاركردنەوە بۆبەشداربوان بەرێوەچوو.