ئیدارەی گەرمیان ئیوارە خوانیك بۆ زانایانی ئاینی دەڤەری گەرمیان ڕێكدەخات

دانا مەلا حەمەئەمین - گەرمیان :

بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزو بەلەبەرچاوگرتنی ئەرك و ماندوبونیان ئیوارەی رۆژی 24/7/2013 ئیدارەی گەرمیانی حكومەتی هەریمی كوردستان ئیوارە خوانیكی بەربانگ كردنەوەی بۆ تەواوی زانایانی ئاینی سنوری گەرمیان ڕێكخست ... لەو ئیوارە خوانەدا كە صلاح كویخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و مامۆستا سەلام تاوگۆزی بەرپرسی لقی یەكیتی زانایان بەوەكالەت و ستافی لق و بەرپرسانی ئەوقاف لە ناوچەكە ئامادەی بوون دیاری تایبەت پیشكەش بە زانایانی ئاینی كرا و پاداشت كران

لەو بارەیەوە بەڕێز مامۆستا مەلا سەلام تاوگۆزی لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بەناوی خۆی و لقەكەیەوە سوپاسی سەرپەرشتیارو ئیدارەی گەرمیانی كرد بۆ پشتیوانیە بەردەوامەكانی لە زانایانی ئاینی و بایەخ پێدانیان .