سۆران: سەرۆكی یەكێتی زانایان بەشداری ئێوارە خوانێكی ئەوقافی سۆران دەبێت

راگەیاندنی لقی سۆران

ئێوارەی 27/7/2013 بەرامبەر18 رەمەزانی پیرۆز ،بەرێزمەلاعەبدولڵا مەلاسەعیدسەرۆكی یەكێتی زانایان بەیاوەری لقی سۆرانی یەكێتی زانایان لە خواردەمەنی كۆشكی ئاراس لەسۆران ئامادەی ئێوارە خوانێكی بەربانگ شكاندن بوو،كە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز بۆمامۆستایانی ئاینی سنورەكەی سازكردبوو.

شایەنی وتنەئێوارە خوانەكە بوەجێگەی خۆشحالی مامۆستایانی ئاینی‌وسەرجەم بەشداربوان ،بۆئەم مەبەستەش سوپاسگوزاری خۆیان ئاراستەی بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەرێزمەلاوەیسی مەلاسەعیدكردكەهەموو سالێك بەوبۆنەوە ئێوارە خوانێكی بەربانگ شكاندن بۆمامۆستایانی ئاینی سنورەكە سازدەكات .