رێد بووڵ لەبازاڕەكان هەرێم دەفرۆشرێ‌‌و بەپێی زانیاریە فەرمیەكانیش كحولی تێدایە

ئا: سایتی زانایان 

 

ماوەیەكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان فرۆشتنی وزەبەخشەكان روویان لە زیاد بوون كردووە‌و، بە پێی زانیاریەكانیش بەشێكی ئەو خواردنەوە وزەبەخشانە مادەی كحولیان تێدایە.

 

رێد بووڵ ئەو خواردنەوە وزەبەخشەیە كە ئێستا بە شێوەیەكی بەربڵاو لە زۆربەی دوكان‌و سوپەرماركێتەكانی هەرێمی كوردستان دەفرۆشرێ‌‌و بەشێكی زۆریش لە خەڵكی وەكو وزە بەخش دەیخۆنەوە بێ‌ ئەوەی هیچ زانیاریەكیان لەبارەیەوە هەبێت.

 

ئەو رێد بووڵە لە زۆربەی وڵاتان قەدەغەیە، بەتایبەتی لە وڵاتی بەریتانیا‌و فەرنسا‌و ئوستراڵیا‌و تەنانەت لە وڵاتێكی وەك لاتڤیا پەرلەمان بە پێی یاسا قەدەغەی كردووە، ئەوەش لەبەر زۆری زیانەكانی لەو خورادنەوە وزە بەخشە بوونیان هەیە.

 

بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی رووداو ژمارە 258 لە بەرواری 29/3/2013 ئاماژە بەوە كراوە، كە ئەو رێد بووڵە وزە بەخشە كحولی تێدایە، ئەو هەواڵەشی پشت راست كردۆتەوە بە نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراقی، كە بەپێی نوسراوی فەرمی ژمارە (2899) لە بەرواری 18/3/2013 دەری كردووە‌و تێیدا رایگەیاندووە: ئەو رێدبووڵەی لە بەشێكی ناوچەكانی عیراق دەفرۆشرێ‌ 24%ی ماددەی كحولی تێدایە.

 

بۆیە چاوەڕوانین لە لێژنەی باڵای فەتوا سەبارەت بەو مەشروبە وزەبەخشە‌و لە هەرێمی كوردستان فەتوایەك دەربكەن‌و روونكردنەوە لەبارەیەوە بۆ خەڵكی بدەن، وەك دیارە ئێستا لێژنەی باڵای فەتوا خەریكی لێكۆڵینەوەیە لەسەر ئەم خواردنەوەیە‌و، چاوەڕوانی فەتوایەكی تایبەت بەم مەشروبە بن.