مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌ددین قه‌ڵاتی كۆچی دوایی كرد

رۆژی 29/7/2013 مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین قادر عه‌لی ناسراو به‌ مه‌لا نه‌جمه‌دین قه‌ڵاتی كۆچی دوایی كرد. ناوبراو لە چەند گوندیكی ناحیەی قەسرێ‌ كاری مەلایەتی كردووەو، لە كاری رێكخراوەیی لەگەل دامەزراندنی یەكێتی زانایان لە ساڵی 1970 بە ئەندامی كارگێری ناوچەی گەڵاڵە دەست نیشان كراوە.

 به‌و بۆنه‌وه‌ لێژنه‌ی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆش بوو ده‌كات‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان

 

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا (مه‌لا نه‌جمه‌دین قه‌ڵاتی)مان پێگه‌یشت‌و به‌و بۆنه‌وه‌ دڵگران‌و به‌ په‌رۆش بووین، چونكه‌ ده‌زانین مامۆستا له‌ مه‌وقعی خۆی خزمه‌تێكی زۆری كردووه‌‌و له‌چه‌ند گوندێكی سنووری ناحیه‌ی قه‌سرێ‌ كارو پیشه‌ی مه‌لایه‌تی ئه‌نجام داوه‌، وێڕای ئه‌وه‌ش مامۆستا كه‌سێكی ساده‌‌و قسه‌خۆش‌و تێكه‌ڵ‌و به‌هه‌ڵوێست بووه‌‌و له‌ كاری رێكخراوه‌یش كه‌مته‌رخه‌می نه‌نواندووه‌‌و بگره‌ له‌ دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان مامۆستا‌ ئه‌ندامی ناوچه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌و یه‌كێتیه بووه‌‌.

 به‌داخه‌وه‌ رۆژی 29/7/2013 به‌ نه‌خۆشیه‌كی كتوپڕ كۆچی دوایی كرد، به‌وبۆنه‌وه‌ پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ین‌و له‌خوا ده‌خوازین جێگه‌ی به‌هه‌شتی به‌رین بێت‌و سه‌بریش به‌كه‌س‌و كاری بدات.

(إِنَّا لِلَّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)

 ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان

29/7/2013