كتێبێك دەربارەی ئەحكامی بیدعەت‌و قیاس‌و تەرك لە عیبادەتدا دەنووسێت

دكتۆر حەسەن خالید موفتی مامۆستا‌و سەرۆكی بەشی شەریعە لە كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان كتێبێكی نووسیوە بەناونیشانی (ئەحكامی بیدعەت‌و قیاس‌و تەرك لە عیبادەتدا)‌و وێنەیەكی بە دیاری بۆ پەرتوكخانەی زانایان ناردووە.

 

كتێبەكە لە شەش فەصل پێكهاتووە، تێیدا باس لە (زاراوەی (داهێنراو - بیدعەت) پێناسە‌و حوكم‌و دابەشكردنی لای زانایانی فیقه‌و ئوصولی فیقهی ئیسلامییەوە) دەكات. هەروەها باس لە (چوارچێوە‌و حوكمی قیاس‌و پێكگرتن‌و یەكسانكردن لە عیبادەتدا لە ئوصولی فیقهی ئیسلامیدا) دەكات. هەروەك بەشێكی تایبەت كردووە بە (بەڵگە سەلمێندراوەكان لەسەر عیبادەتە داهێنراوەكان... شەست‌و سێ‌ عیبادەتی داهێنراوی پەسەندكراو لەلایەن صەحابە‌و تابیعین‌و موجتەهیدینی سەلەف‌و خەلەفەوە). ئینجا دوای چەند باسێك نووسەر لە فەصلی شەشەمی دێتە شەر باسی (حوكمی ئەو شتانەی كە پێغەمبەر تەركی كردوون ئایا تیایاندا حەرام بوونە یان حەڵاڵ بوون؟ توێژینەوەیەكی بابەتیانەی بەڵگەدار).