به‌گوێره‌ی تازه‌ترین ئاماری راگه‌یێنراوێكی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئیسلامی له ئه‌مه‌ریكا ساڵانه 80 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی موسڵمان بوونی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن.
له‌به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی كه‌ناڵی ئاسمانی نیلی كلتوری میسڕی له رۆژی 31/8/2010 دكتۆر فازڵا سولێمان به‌رێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراوه‌ی (جسور للتعریف بالاسلام) له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: ساڵانه له سه‌رجه‌م مزگهوتو سه‌نته‌ره ئیسلامیه‌كانی گشت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 80 هه‌زار كه‌س موسڵمان بوونی خۆیان رادهگهیهننو هیچ هه‌فته‌یه‌ك بێ موسڵمان بوونی ده‌یه‌ها كه‌س تێپهڕنابێتو موسڵمان بوون به‌شێوه‌یه‌كی بهرفراوانو بێوێنه زیادی كردووه.
دواتر له درێژه‌ی وته‌كانیدا دكتۆر فازڵا گوتی: ئه‌م ئامارانه هیچ گومانێكیان تێدانیه‌و له‌لایه‌ن ده‌زگاو ناوه‌نده‌كانی بهدواداچوونو لێكۆڵینه‌وه ئه‌مه‌ریكیه‌كان پشتڕاست كراونه‌ته‌وه، باشترین به‌ڵگه‌یش بۆ راستی ئاماره‌كان وته‌ی سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكیه، كه چه‌ند رۆژیك به‌ر له ئێستا له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هۆشداری دا له‌وه‌ی: كه ئیسلام هێرشێكی به‌رفراوانی كلتوری بۆ سه‌ر كلتور‌و نه‌ریتی ئه‌مه‌ریكا هێناوه.
مفكره الاسلام
|