لقی چەمچەماڵ داوا لە زانایانی سنوورەكەی دەكات خۆیان لە بابەتە خیلافیەكان دوورخەنەوە

راگەیاندنی لق: مەلامژدە شوانی

سەرلەبەیانی رۆژی سێ‌ شەممە رێكەوتی 30/7/2013 بەسەرپەرشتی مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی لێپرسراوی لق و بەئامادەبونی سەرجەم كارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەكان لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی بەئەنجام گەیاند،ئەمەو لەوكۆبونەوەیەدا چەندین بابەت و تەوەری گرنگ تیشكی خرایەسەرو گفتوگۆو تاوتوێ‌ كران كەگرنگترینیان بریتیبون لە:

1- گەورەیی وپیرۆزی دەشەوی كۆتایی مانگی رەمەزان و هەڵسانی مامۆستایانی ئایینی بە چاكترین رۆڵی بەرچاو لەم شەوانەدا بەپێشكەش كردنی جۆرەها چالاكی هەمەچەشن و وتارو ئامۆژكاری پێویست لەنێو مزگەوتەكاندابۆخەڵكی موسلمانی سنورەكە.

2- مامەڵەكردنی مامۆستایانی ئایینی زۆر بە لێزانین و ژیرانەوە لەبەرامبەر بابەتە خیلافیەكانی نێوزانایانی ئیسلام ودوركەوتنەوە لەدەمارگیری بۆ فەتواو بۆچونی هەر مەزهەب و زانایەك.

3- پاراستنی قودسیەتی مزگەوتەكان و بەكارنەهێنانی بۆهیچ مەرامێكی تایبەتی و بانگەشەی حیزبی هەر لایەنێكی سیاسی گۆرەپانی كوردی لەسەروبەندی هەڵبژاردنەكاندا.