سۆران: له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ڕێوره‌سمێك به‌ڕێوه‌چوو

ڕاگه‌یاندنی لقی سۆران: پێش نیوه‌رۆی 3/8/2013 به‌بۆنه‌ی رۆژانی كۆتای مانگی ره‌مه‌زان‌و هاتنی شه‌وانی قه‌دری پیرۆز، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان له‌ ژێر چاودێری به‌رێز مه‌لاعبدالله مه‌لا سه‌عید، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لق به‌رێز مه‌لاخالد مه‌له‌كی‌و مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و، هه‌ندێ‌ له‌نوێنه‌رانی دام‌و ده‌زگائیداریه‌كانی سنوره‌كه‌، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی به‌هره‌مه‌ندی تواناكانیان، رَێوڕه‌سمێكی ڕیزلێنانی بۆكۆمه‌لێك مامۆستاو قوتابی ده‌نگخۆشی قورئانی پیرۆز سازكرد.

 

شایه‌نی باسه‌ سه‌رتای ڕێوره‌سمه‌كه‌ به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو دواتر وته‌ی به‌خێرهاتن پێشكه‌شكرا.

 

پاشان له‌وته‌یه‌كیدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گرنگی‌و بایه‌خی ده‌نگ خۆشی له‌خوێندنه‌وه‌ی قورئان‌و ڕازاندنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی رێك وپێك‌و پێدانی مافی قورئان له‌كاتی خوێندنیدا بۆ ئاماده‌بوان خسته‌روو، هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی به‌رۆلی مامۆستایانی ئاینی كردسه‌باره‌ت به‌پێگه‌یاندنی ئه‌وجۆره‌ قوتابیه‌ ده‌نگخۆشانه‌، كه‌ده‌بنه‌ مایه‌ی سه‌ربه‌رزی ولاته‌كه‌مان‌و، پێشخستنی زانستی خوێندنی قورئان كه‌هه‌میشه‌ له‌جیهانی ئیسلامیدا بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌.

 

دواتریش خه‌لاتی ڕێزلێنان به‌سه‌رئه‌و مامۆستاو قوتابیانه‌ دابه‌شكرا كه‌ خاوه‌نی ده‌نگی خۆشبوون له‌خوێندنی قورئانداو رێوره‌سمه‌كه‌ش به‌خۆشحالی ئاماده‌بوان كۆتای هات.