مامۆستایانى ئايينى ئاگاتان لە رۆژئاوای كوردستان بێت

ماوەیەكە بە ناڕەوا‌و دوور لە هەستی مرۆڤانە، كۆمەڵە گرووپێك بەناوی (ئیسلامەوە) كێشەی شەرفرۆشتن بە كوردانی رۆژئاوای كوردستانیان دروست كردووە، بەمەش وێڕای ئەوەی بەرەی جەنگی حكومەتی سوریایان بۆ دژی كوردەكان گواستۆتەوە‌و، ئەو ئارامییە رێژەییەی لەم بەشەی سوریا هەبوو دەیشێوێنن‌و، كوشتن‌و فڕاندنی خەڵكی كوردیان حەڵاڵ كردووە، ئەمە لە كاتێكدا كوردەكانی ئەم ناوچەیە هیچ گرفت‌و كێشەیەكیان بۆ ئەوان دروست نەكردبوو، لەوەش زیاتر خەڵكێكی كورد رێگەی بەخۆی بدات بچێتە ریزی ئەوانەوە بەناوی (جیهاد) بەشداری لە كوردكوژی بكات.

مەلا عەبدولا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان پێی وایە: ئەمانە هەمووی پێچەوانەی دەقەكانی ئیسلامە‌و، جگە لە تێكدانی ئارامی، ناشیرینكردنی وێنەی دروستی ئیسلامیشە، پێشتریش وەكو یەكێتی زانایان وەڵامی ئەم جۆرە فەتواو‌و بیركردنەوانەمان دابووەوە.

لێرەوە وێڕای پشتگیریكردنمان لە هەر هەنگاوێكی دروست بۆ پێشوەچوونی دۆزی رەوای كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان، داوا لە مامۆستایانی ئایینی بەرێزمان دەكەین وەك ئەركێكی مرۆیی‌و ئایینی‌و نیشتیمانی لە مانگی رەمەزان‌و شەوانی قەدر‌و پەیامی جەژنو وتار‌و كۆڕەكانی ئامۆژگاریكردن تیشك بخەنە سەر ئەم لایەنە‌و، دوعای خێریش بۆ لاچوونی ئاشووب لەسەر گەلی سوریا بە گشتی‌و گەلی كورد بەتایبەتی بكەن، گەنجانیش وشیاربكەنەوە لەسەر ئەوەی بەم جۆرە لێدوانە وتارانە فریو نەخۆن‌و، دەست بۆ خوێنی برا كوردەكانیان نەبەن، هەروەك داوامان لە راگەیاندنەكانە بە جوانترین شێوە دەنگی مامۆستایانی ئایینی بگوازنەوە بۆ ئەوەی زۆرترین وشیاری لە ناو گەنج‌و لاوەكانمان بڵاوبكرێتەوە.

 

لینكی روونكردنەوەی پێشووی یەكێتی زانایان دەربارەی فەتوای كوشتنی كوردانی رۆژئاوا:

http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=3569