لقی شە قلاوە ی یە كیتی زانایان بە شداری سمیناریكی سە نته ری ژینگه ی شە قلاوە دە كات

كاتژمێر 6 ی ئێواره‌ی 28/7/2013 كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ل 19 ره‌مه‌زانی 1434 ی كۆچی له‌نێو باخچه‌ی چێشتخانه‌ی كوردستان له‌شه‌قلاوه‌ فه‌رمانگه‌ی هووشیاری ژینگه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی سه‌نته‌ری ژینگه‌یی شه‌قلاوه‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی شه‌قلاوه‌و لقی شە قلاوە ی یە كیتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە سە رۆكایە تی ریزدارم تحسین خۆشناو بە رپرسی لق بە شداری كرد لە سمیناریكی تایبە ت بە بواری ژینگە یی لە ژیرناونیشانی (كاریگه‌ری مامۆستایانی ئایینی له‌ پاراستنی ژینگه‌دا ) بۆ به‌رێز (عبدالله محمد عبدالله) به‌رێوه‌به‌ری ژینگه‌ی هه‌ولێر سازكرد تیادا به‌رێزیان به‌وودری تیشكی خسته‌ سه‌ر پاراستنی ژینگه‌ و ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌ لای خۆشیانه‌وه‌ مامۆستایانی ئایینی سوپاسی ئه‌م جۆره‌ چالاكیانه‌یان كرد كه‌وا له‌پێناو خزمه‌تی زیاتر به‌ ژینگه‌ی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێن شایە نی وتنە ژمارە یە كی بە رچاو لە زانایانی دە ڤەرە كە بە شداربوون و لە لایە ن لقی شە قلاوە ش نامیلكە یە كی بە ناونیشانی (ژینگه پاریزی لە روانگە ی ئیسلامە وە دابە ش كرد بە سە رئامادە بوان.

 جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ دوای به‌كۆتا هاتنی سیمینار ئێواره‌ خوانێك بۆ مامۆستایانی ئایینی و میوانان سازكرا

 

راگە یاندنی لقی شە قلاوە ی یە كیتی زانایان