لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆدەبێتەوە

بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی كاروبارەكانی خۆیانیان لە مانگی رەمەزانی پیرۆز‌و، تاو تۆی كردنی بەرنامەی كارو چالاكی یەكانی بەرز ڕاگرتنی شەوانی قەدری پیرۆز، سەر لە بەیانی ئەمرۆ بەسەرپەرشتی شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، بەئامادەبوونی كارگێڕو، ئەندامانی لق‌و، بەرپرسی ناوچەكانی یەكێتی زانایان كۆبوونەوەی لق بەڕێوەچوو، هاوكات لەم كۆبوونەوەیە ئیدانەی ئەم فەتوا شازانەكرا كە لەلایەن هەندێك بەناو مامۆستاو، لایەنی ئاینی لە سوریا دەركراون سەبارەت بە حەڵاڵا كردنی خوێن‌و، ماڵی كوردانی رۆژئاواو، هەروها ئیدانەی رۆویشتنی گەنجانی كوردستانی باشور كرا بۆ بەشداری كردن لە جەنگی سوریا لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن‌و بەنادروستیان لە قەلەم دا، لەبەر ئەوەی ئەم گروپە ئیسلامیانە شەر لە دژی موسڵمانانی كوردی سوریا بەڕەوا دەزانن، بۆیە بڕیاردرا هەڵمەتێكی وشیار كردنەوە لەلایەن مامۆستایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لەمزگەوتەكان بۆ ئەم مەبەستە دەست پێ بكرێت .

       

راگەیاندنی لقی هەولێری زانایان