لقی پشدەر بەشداری دوو ئێوارە خوانی ئیفتاری مانگی رەمەزان ئەكات

بەرواری 28/7 شانێكی لقەكەمان لەگەڵ ژمارەیەكی مامۆستایانی ناوچەكانمان بەشدایان كرد لە ئێوارە خوانێكی ئیفتاری مانگی ڕەمەزانی پیرۆز كە كۆمیتەی پشدەری یەكێتی نیشتمانی كوردوستان بۆمامۆستایانی ئاینی دەڤەرەكەمان سازی كردبوو . وەبەناوی لقەوە سوپاس و دەستخۆشیمان لێكردن بۆ ئەم ڕێزەی كەبۆمامۆستایانیان داناوە.

 

بەرواری 31/7 لقی 11 پارتی دێموكراتی كوردوستان بە ئامادەكاری هەردووك ناوچەی قەڵادزەو ڕاپەڕنی پارتی ئێوارە خوانێكی ئیفتاری گشتیان بۆ مامۆستایانی دەڤەرەكەمان ساز كرد ، وەلەڕێگای ئاگادار كردنەوەی لقەكەمان ناوچەكانمان زۆربەی مامۆستایانی سنوری لقەكەمان ئامادەو بەشدار بوون ، وەشاندی باڵای لقەكەشمان بەشداری كرد كەپێك هاتبوون لە (لێپرسراوی لق م ملااحمدی خانقاو كارگێڕانی لق م ملا علی ئاوەژەیی و م ملامحمد بێگەڵاسی و م ملا سیدعبدالرحمن ) . ئەوەی شایەنی باسە لێپرسراوی لقی 11 كاك ئاكۆ و كاك عمر نورالدینی ئەندام پەرلەمان و كاك هیوا گەیلانی و هەردووك لێپرسراوی ناوچەی قەڵادزی و ڕاپەڕین كاك بایزئاغاو كاك عمر احمد وە چەندین كارگێڕی تریش زۆر بەڕێزو ئیحتیڕامەوە لەپێشوازی مامۆستا بەڕێزەكانمان دابون . پاش ئیفتار كردنەوە لێپرسراوی لق م ملا احمدی خانقا بەناوی لق و ناوچەكانی زانایانمان و ئەوقافی پشدەروە سوپاس و دەستخۆشی لێكردن بۆ ئەو ڕێزە شیاوەی كە لە مامۆستایانی ئاینی سنوری لقەكەمانیان گرتووەو هیوای خواست كەئەم كۆڕو دانیشتن و ڕێزلێكنانە ببێتە مایە یەكترناسی كورد لەناوخۆو هەرچوار پلرچەكانی كوردوستان هیواشی خواست كە كۆنگرەی نەتەوەیی كورد سەركەوتووبێت ئامانجەكانی نەتەوەكەمان بهێنێتەدی . پاشانیش بەڕێزەوە ماڵئاواییمان لێكردن و خواحافیزەیان لێكردین ..