لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان ئێوارەخوانێكی بەربانگ كردنەوە بۆ نوێژخوێنانی مزگەوتی گەورەی كەلار ڕێكخست

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە 4/8/2013 كە دەكاتە شەوی 27/ رەمەزانی / 1434 كۆچی بەبۆنەی زیندوكردنەوەی شەوانی قەدری پیرۆزو بەڕێكردنی كۆتا ڕۆژەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە مزگەوتی گەورەی شاری كەلار بەبەشداری نزیكەی (250) نوێژ خوێن لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆكی یەكێتی زانایان  ئێوارە خوانێكی بەربانگ كردنەوەی سازكرد.