ناوچەی خەلیفانی زانایان هاوكاری‌و كۆمەكی بەسەر 300 منداڵی بێ باوك دابەش دەكات

راگەیاندنی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان

سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە بەرواری 4/8/2013 / لە ڕێوڕەسمێكدا ناوجەی خەلیفانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان هاوكاری بەسەر 300 مندالی بیناز دابەشكرد.

لە رێورەسمەكەدا كە ژمارەیەك مامۆستای ئاینی وخەلكێكی زۆری سنورەكەو نوێنەرانی دام و دەزگا حزبی و ئیداریەكانی ئەو دەڤەرە  ئامادەی بوون، وتاری ناوچە لەلایەن مەلا كامەران سەلام بەرپرسی ناوچە پێشكەش كراو، تیایدا چۆنیەتی‌و دەستپێكی بیرۆكە خێرخوازیەكەی بۆ ئامادەبوان خستەروو، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خەلكی خێرومەندی سنورەكە دووپات كردەوە.

دواتر هەر بەو بۆنەوە لەلایەن مەلاوەیسی مەلا سەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران وتەیەك  پێشكەش كرا كە بە یاوەری شاندێكی لق ئامادەی مەراسیمەكە بوون.

لە وتارەكەیدا رۆلی ناوچەی خەلیفان‌و زانایانی ناوچەكەی بە بایەخەوە لە مەڕ كارە خزمەتگوزاری‌و خێرخوازیەكانی ناوچەكە وەسفكرد.

شایەنی وتنە هەر لە ڕێوڕەسمەكەدا بڕی هاوكاریەكە كە بریتی بوو لە 21000000 بیست‌و یەك ملیۆن دینار بەسەر منالە بێنازەكان دابەش كرا، كە بووە مایەی خۆشحالی ‌و جێگەی دوعای خێر بۆخێرو مەندەكان.