لقی ڕانیه‌ به‌شداری ئێواره‌ خوانێکی لقی (11)ی پارتی ده‌کات

ڕاگه‌یاندنی لق/

 

به‌رواری(4/8/2013) ئه‌ندامانی لقی ڕانیه‌ی یه‌کێتی زانایان و به‌رپرسی ناوچه‌کان و زۆرێک له‌زانایانی ده‌ڤه‌ره‌که‌ به‌شداریانکرد له‌ ئێواره‌ خوانێک که‌ لقی (11)ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێکی خستبوو به‌ بۆنه‌ی شه‌وی قه‌دری مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز شایه‌نی باسه‌ لقی (11) خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌ به‌شداری لقی رانیه‌ی یه‌کیتی زانیان.

هه‌ر هه‌مان ڕۆژ شاندێکی لق به‌شداری کرد له‌ پرسه‌ی ماته‌مینی (احمد حاجی زاهیر) که‌ ده‌کاته‌ برازای (ملاغفور) که‌ به‌ کاره‌ساتی سه‌یاره‌ کۆچی دوایی کردبوو.