با جەژن بكەینە هەوێنی ژیاندۆستی‌و خۆشەویستی


بەناوی خوای گەورەی میهرەبان

موسڵمانانی ئازیز‌و خۆشەویست:

مامۆستایانی ئایینی ماندوونەناس:

بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، لە ناخی دڵمانەوە پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەین‌و، لە خوای گەورە داواكارین رۆژی‌و تەواوی خواپەرستیەكانی هەموو لایەكمانی قبوڵ كردبێت‌و، رەمەزان كرانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ بوو بێت لە ژیانی هەر تاكێكماندا‌و، هەوڵێكی دیكە بێت بۆ قوڵكردنەوەی گیانی برایەتی‌و تەبایی‌و خۆشەویستی‌و رێز لە یەكنان‌و، وەلاوەنانی رق‌و كینە‌و یەكترنەویستن.

لێرەوە بە پێویستی دەزانین پیرۆزباییەكی تایبەتی بۆ مامۆستایانی ئایینی قەدر گرانمان بكەین، كە ماندوونەناسانە لەو مانگە پیرۆزەدا لە خزمەت مزگەوت‌و هاووڵاتیان دابوون بۆ گەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام، دڵنیاین لە جەژن‌و دوای جەژنیش هەمیشە كار لەسەر رۆحی ژیاندۆستی‌و لابردنی خەفەت‌و ناخۆشی‌و دڵەڕاوكێ‌ دەبن‌و، دەبنە فاكتەرێكی بەهێز بۆ برایەتی‌و تەبایی‌و یەكتر قبوڵكردن‌و پێكەوەژیان.

لە كۆتاییدا دووبارە پیرۆزبایی لە هەموو لایەك دەكەین‌و، بەو ئومێدەی جەژنی رەمەزان ببێتە مایەی برایەتی نێو ماڵی كورد‌و سەركەوتنی هەوڵە نەتەوەییەكانمان بۆ بەرەو ئاسۆیەكی روونتر بۆ كورد‌و كوردستان.

 

مەكتەبی تەنفیزی

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

29/ رەمەزانی/ 1434

7/8/2013