لقی چەمچەماڵ دیاری جەژنانە دەبەخشێتە (80) زانای ئایینی سنورەكەیان

راگەیاندنی لق: مەلامژدەشوانی.

سەر لە ئێوارەی رۆژی  دووشەممە رێكەوتی 7/8/2013 لە مەراسیمێكی شایستەو كەم وێنەدا، وەك نەریتێكی ساڵانەی خۆی، ئەمساڵیش لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان بە هاوكاری قایمقامیەتی قەزای شار دیاری جەژنانەی بەخشیە (80) مامۆستای ئایینی سنوری لق، لە بەرامبەر رۆڵ و ماندوبونیان لەمزگەوتەكانیان لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا،هەر لەو مەراسیمەدا خەڵاتی رێزلێنان لەلایەن مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی لێپرسراوی لقەوە بەخشرایە بەرێزان قایمقامی چەمچەماڵ و سێ‌ راگەیاندنكاری شارەكە وەك سوپاس گوزارێك لە بەرامبەر هاوكاریكردنیان بۆ كارەكانی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان.