لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رێز لە مامۆستایانی ئاینی دەگرێت

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر مەعروف مەلاعولا روستایی

 سەر لە بەیانی ئەمرۆ بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز‌و، بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی شەوانی قەدر، وەك وەفایێك بۆ (70) مامۆستای ئاینی بەساڵاچووی خاوەن خزمەتی دوورودرێژ بەمزگەوت‌و موسڵمانان لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، ئاهەنگی بەخشینی خەڵاتی رێزلێنانیان بۆ ساز كردن .

سەرەتای ئاهەنگەكە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز دەستی پێكردو، دواتر وتەیەك لە لایەن شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشكەش كرا، تیایدا ئاماژەی بەئەركی یەكێتی زانایان‌و، دام‌و دەزگا حكومیەكانی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ خزمەت كردنی زانایانی ئاینی‌و بەرز ڕاگرتنی ڕۆڵا‌و پێگەیان لە ناو كۆمەڵگەی كوردەواری موسڵمان . 

پاشان سەرۆكی یەكێتی زانایان مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا مەلا سەعید گرتكی وتارێكی پێشكەش بە ئامادەبوان كرد‌و، سوپاسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی كرد بۆ ڕێكخستنی ئەم مەراسیمە‌و هەروها ئاماژەشی بەرۆڵی مێژوی زانایانی ئاینی كرد .

پاشان وتارێك بەناوی مامۆستایانی خەڵاتكراو لەلایەن مامۆستا مەلا محمد وەرتی پێشكەش كرا‌و، سوپاس‌و پێزانینی ئاراستەی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كرد .

دواتر خەڵاتی رێز لێنان بەخشرا بە مامۆستایانی ئاینی شاری هەولێر‌و دەوروبەری