لقی سۆرانی یەكێتی زانایان كۆدەبێتەوەوبەبۆنەی جەژنیش پەیامێك ئاراستە دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

بەمەبەستی بەدواداچوونی كاروچالاكیەكانی مانگی رەمەزان‌و هەلسەنگاندنی رۆلی مامۆستایانی ئاینی سنورەكەوتاوتوێكردنی بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان ،لقی سۆرانی یەكێتی زانایان كۆبویەوە،لەكۆبونەوەكەداكەبەسەرپەرشتی بەرپرسی لق بەرێزمەلاخالدمەلەكی بەرێوەچوو سەرجەمی كارو چالاكی مانگی رەمەزانی پیرۆزو چۆنیەتی بەرێوەبەردنی مزگەوتەكان‌و زیندوكردنەوەی شەواكانی قەدری پیرۆزلەلایەن مامۆستایانی ئاینی ‌وبەرزنرخاندنی رۆلی بەرچاویان لەپەرەپێدانی لایەنی خواپەرستی‌وهۆشیاری هاوولاتیان بۆكاری چاكەوخێرخوازی خرایە بەرباس‌وگفتوگۆ،

هەروەك بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان‌وهەروەهانزیكبونەوەی پرۆسەی هەلبژاردن لەهەرێمی كوردستان‌و،تاووتوێكردنی بارودۆخی رۆژئاوای كوردستنانیش بەشێك تری كۆبونەوەكەبوو،

هەرلەكۆبونەوەكەشدابەبۆنەی نزیكبوونەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لقی سۆران پەیامێكی پیرۆزبای ئاراستە كرد كەئەمەش دەقەكەیەتی.

 

بسم الله الرحمن الرحيم

(ومن يعظم شعائرالله فانها من تقوى القلوب)

                                       صدق الله العظيم

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزو كۆتایی هاتنی مانگی خێروچاكەو میهرەبانی خوای گەورە، پیرۆبای گەرمی خۆمان ئاراستەی سەرجەمی موسولمانانی جیهان بەگگشتی‌وموسولمانانی كوردستان بەتایبەت دەكەین،لەخوای مەزن داواكارین كەخواپەرستی‌ودینداری مانگی رمەزانی قەبول كردبین‌وجەژنیشمان بكاتە جەژنی برایەتی‌ولێبوردەیی‌و،گەیشتنمان بەسەرجەم ماف‌وداخوازیەكانمان .

دووبارە جەژنتان پیرۆزدەكەین.

 

یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان

        لقی سۆران

6/8/2013 سێ شەممە