بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە لقی چەمچەماڵ خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە كۆمەڵێك كەسایەتی

سەرلەبەیانی رۆژی سێ‌ شەممە رێكەوتی 9/7/2013 لەمەراسیمێكی شا یستەدا وهاوكات لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا، بەئامادەبونی ژمارەیەكی زۆرلەزانایانی ئایینی و كەسایەتی و بەرپرسی دام ودەزگاكانی حیزبی و حكومی و كە ناڵەكانی راگەیاندن لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە (30) كەسایەتی لەسەرجەم چین و توێژە جیاوازەكان كەلە رابوردودا هەڵویستی جوان و جوامێرانەیان هەبوە لەبەرامبەر چینی زانایان و هاوكارو پشتیوانی لقی چەمچەماڵ بونە.