وەقفی سوننی تەمەنی وتاربێژی دیاری كرد

وەقفی سوننی عێراقی بڕیاریدا  تەمەنی  وتاربێژ هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریوس لە 25 ساڵ بەسەرەوە بێت، بەمەرجێك لە  قۆناغی تاقی كردنەوەی ئەنجومەنی زانستی دەربچێت.

لەو بارەوە بریكاری دیوانی وەقی سوننی عێراقی مەحمود ئەلسومەیدعی وتی، وەقفی سونی رێگری لە هەر وتاربێژێك دەكات بچیتە سەر میبەر بێ ئەوەی تاقی كردنەوەی ئەنجومەنی زانستی نەبڕێت كە بڕیارە لە دیوان ئەنجام بدرێت، لەگەڵ ئەوەش پێویستە وتاربێژ هەڵگری بڕوانامەی زانكۆ بێت.

ناوبراو ئەوەشی روون كردەوە كە گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانە بۆ رێگری كردنە لەو وتاربێژانەی هانی توندوتیژی دەدەن.

له كورديو