جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان سەردانی لقی سۆران دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

رۆژی سێشەممە 13/8/2013 جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی بە مەبەستی جەژنە پیرۆزانە سەردانی بارەگای لقی سۆرانی یەكێتی زانایان كرد، ئەمەو لەلایەن بەرپرس‌و ئەندامانی لق بە گەرمی پێشوازی لێكرا.

لە دانیشتنێكی  نێوانیاندا وێرای گۆرینەوەی پیرۆبای جەژن، رۆل وكاریگەری مامۆستایانی ئاینی بە گشتی‌و كاروچالاكیەكانی یەكێتی زانایان گفتوگۆی لەبارەوە كرا، هەروەك پەنجەش خرایە سەر ئەو بوارانەی كە پێویستە مامۆستایانی ئاینی زیاتر رۆلی خۆیان تێدا ببینن‌و خزمەتی زیاترو بەرهەمی زیاتر لەمەڕ پێشوەبردن‌و چالاككردنی بواری رۆشنبیری ئاینی لە كوردستان بەرهەم بێنن.

ئەمەو كۆتای دانیشتنەكە بەخۆشحالی‌و سوپاسگوزاری لقی سۆران بۆسەردانی بەرێزیان كۆتای هات