یەکێتى زانایان : رۆيشتنى گەنجان بۆ سوریا ناشەرعییە

سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى کوردستان رایدەگەینێ رۆيشتنى گەنجان بۆ سوریا ناشەرعییەو هیچ بنەمایەکى جیهادى تیادا نابنرێ، ئاماژە بەوەش دەدات ئەوانەى گەنجان بۆ سوریا دەنێرن خۆیان لەناو ماڵەکانى خۆیان دانیشتوون و خۆیان ئامادەى ئەو بەناو جیهادە نین.

مەلا عەبدوڵڵا مەلا سەعید گرتکى سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى کوردستان لە لێدوانێکى تایبەت بە (باسنیوز) رایگەیاند رۆيشتنى گەنجان بۆ سوریا ناشەرعییەو هیچ بنەمایەکى جیهادکردنیشى تیادا نییە، گوتیشى "ئەوانەى گەنجان بۆ سوریا رەوانە دەکەن خۆیان لە ماڵەکانى خۆیان دانیشتوون و لەناو ماڵ و خێزانى خۆیانن، ئەگەر جیهادە ئەى بۆ خۆیان ناڕۆن بۆ ئەو جیهادەو گەنجان هاندەدەن و ژیان لە خانەوادەکانیان تێک دەدەن".

 

سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى کوردستان ئاماژەى بەوەش دا بۆ گەنجانى هەرێمى کوردستان جیهاد لەناو وڵاتەکەى خۆیاندا هەیە و هەرێمى کوردستان پێویستى بە تواناو ماندووبنى ئەوان هەیە تاوەکو ئاوەدانترى بکەنەوە.