لقی سۆران سالیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزدەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

بەمەبەستی پیرۆزبای لەسالیادی تێپەڕبوونی 67 سال بەسەردامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ،شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەسەرۆكایەتی مامۆستامەلاخالد مەلەكی بەپرسی لق‌و،ئامادەبوونی كارگێرو ئەندامانی لق‌و، هەروەهالێژنەناوچەكانی سۆران‌و دیانای یەكێتی زانایان ،بەیاوەری مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران‌و ژمارەیەك مامۆستای ئاینی، سەردانی بارەگای لقی 10ی پارتیانكردو بەگەرمی لەلایەن دكتۆر عەلی تەتەر بەرپرسی لق ‌وئەندامانەوە پێشوازیان لێكرا.

ئەمەو بەوبۆنەوە شاندی لق پیرۆزبای خۆی ئاراستەی لقی 10ی پارتی كردو هیوای خواست سالیادی دامەزراندی حیزبێكی وەك پارتی خاوەن مێژوو وخەباتی نەپساوەی كوردایەتی ،ببێتە هێمای برایەتی و پێكەوە كاركردن لەپێناوسەرخستنی ماف‌و داخوازیەكانی گەلی كوردو هەنگاونان بەرەو ئایندەیەكی روونتركەخۆی لەدەولەتێكی سەربەخۆ دەبینێتەوە كە ئەویش ئاواتی سەرجەم گەلی كوردە.

هەروەك شاندەكە دووپاتی پالپشتی ‌و پشتگیری زانایانیشی بۆكۆنگرەی نەتەوەی دووپاتكردەوە كەگرنگی‌وبایەخی خۆی هەیە لەیەكدەنگی‌و یەك هەلوێستی بۆسەرخستنی پرۆسەی سیاسی نەتەوەی لەسەرجەم پارچەكانی كوردستان.

شایەنی وتنەلەلایەن خۆیانەوە لقی 10ی پارتی سوپاسی سەردانەكی كردو هیوای سەركەوتنی بۆلقی سۆرانی یەكێتی زانایان‌و مامۆستایانی ئاینی سنوورەكە خواست.